نوێنەری تایبەتیی ئۆباما لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش گەیشتە هەولێر
کەمێک پێش ئێستا (شەممە 13\8\2016)، برێت ماکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا، لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، لە تویتێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، ڕای گەیاندووە: ”ئەمڕۆ لە هەولێرم“.
ماکگۆرک ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە سەردانەکەی بە مەبەستی باسکردن و بەدواداچوونی پلانەکانە، سەبارەت بە پرۆسەی ئازادکردنەوەی نەینەوا، کاروباری مرۆیی و سەقامگیری. دەشڵێت: ”ئەو پرسانە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەم“.
شەوی چوارشەممە 10\8\2016، برێت ماکگۆرک، بە سەردانێکی چاوەڕوانکراو، گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق و زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری و بەرپرسانی دیکە ئەنجام دا.
باسنيوز
