ساڵح موسلیم: هەنگاوێکی گرنگ بەرەو بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی نرا

ساڵح موسلیم: هەنگاوێکی گرنگ بەرەو بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی نرا
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) رایدەگەیەنێت، کە هەنگاوێکی گرنگ بەرەو بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی نرا.



ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدەی بە باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کوردستانی رۆژئاوا، لە تویتێکدا لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، پیرۆزبایی رزگار کردنەوەی شاری منبج لە کوردستانی رۆژئاوا، دەکات.



ساڵح موسلیم پێیوایە رزگار کردنەوەی شاری منبج، "هەنگاوێکی گرنگە بۆ بونیادنانی سووریایەکی ئازاد و دیموکراتی".



ئێوارەی رۆژی هەینی 12ـی ئابی 2016، هێزەکانی سووریای دیموکراتی و ئەنجومەنی سەربازیی منبج رایانگەیاند، شاری منبج بە تەواوی رزگار کراوەتەوە، کە رێکخراوی توندڕەوی داعش دوای داگیر کردنی، بە یەکێک لە ناوچە گرنگەکانی خۆی دادەنا.










باسنيوز
Top