لە ڕانیە كەسێك بە دۆلاری ساختەوە دەستگیر کرا
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕیندا كە ئەمڕۆ 12ی ئاب هاتووە: "لە هەڵمەتێكی هێزەكانی ئاسایشی راپەڕین توانیویانە بە فەرمانی دادوەری دادگای شاری ڕانیە كەسێك دەستگیر بكەن كە خەریكی ساغكردنەوەی دۆلاری ساختە بووە لە سنوورەكە".
بەپێی راگەیەنراوەكە ئەو كەسە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕی 300 $ی بەدەستەوە گیراوە، هاوكات ئێستا ئەو كەسە ڕاگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە بە مادەی ٢٨١ ی یاسای سزادانی عیراقی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
باسنیوز
