لە سلێمانی دوو تاوانباری مادە هۆشبەرکان دەستگیر كران

 لە سلێمانی دوو تاوانباری مادە هۆشبەرکان دەستگیر كران
ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لەناو شاری سلێمانی توانیویانە دوو كەس بە تاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستیگر بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك ئەمڕۆ هەینی 12-8-2016 كە تێیدا هاتووە: "دوو تاوانبارەكە عێراقین و پیشەیان كاسبە و بە بڕی 450 هەزار دینار غەرامە كراون".

-تاوانبار (ر.غ .س) لەدایكبووی ساڵی (1993 ) عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

2- تاوانبار (ا.ب.ع) لەدایكبەوی ساڵی (1979 ) عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (1،5)یەك ساڵ و نیو، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.






باسنیوز
Top