لە سلێمانی دوو تاوانباری مادە هۆشبەرکان دەستگیر كران
بەپێی ڕاگەیەندراوێك ئەمڕۆ هەینی 12-8-2016 كە تێیدا هاتووە: "دوو تاوانبارەكە عێراقین و پیشەیان كاسبە و بە بڕی 450 هەزار دینار غەرامە كراون".
-تاوانبار (ر.غ .س) لەدایكبووی ساڵی (1993 ) عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.
2- تاوانبار (ا.ب.ع) لەدایكبەوی ساڵی (1979 ) عێراق، پیشەی كاسب، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (1،5)یەك ساڵ و نیو، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.
باسنیوز
