لە هەڵەبجە ڕۆژانه 50 هه‌زار قوتوو دۆشاوی ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنێرێت
كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور، ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته كردووه و نزیكه‌ی 80 كرێكار له‌و كارگه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن.
كامه‌ران محه‌مه‌د، خاوه‌نی كارگه‌ی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور، له‌باره‌ی دروستكردنی كارگهكهیهوه ده‌ڵێ: "ده‌شتی شاره‌زوور یه‌كێكه له ده‌شته به‌پیته‌كانی كوردستان و جیهان، به حه‌یفم زانی ئه‌م ده‌شته هه‌بێ و كارگه‌یه‌كی دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێدا نه‌بێت، بۆیه ئه‌م كارگهیهم كرده‌وه".
وه‌ك كامه‌ران باسی ده‌كات، ساڵانه بڕێكی زۆر پاره‌ی كوردستان به كڕین و هاورده‌كردنی دۆشاوی ته‌ماته ده‌درێ، بۆیه به پێویستی زانیوه كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته له هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگیرێت.
كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور ڕۆژانه نزیكه‌ی (300) ته‌ن ته‌ماته‌ی جوتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به دۆشاوی ته‌ماته، هاوكات ڕۆژانه‌ش 50 هه‌زار قوتووی دۆشاوی ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ده‌نێردرێ بۆ شاره‌كانی تری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و خوارووی عێراق.
كامه‌ران محه‌مه‌د ده‌شڵێ: "كوالێتیی ئه‌و دۆشاوه‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنین به‌رزرتره له‌و دۆشاوه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هاورده ده‌كرێت، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی ناوچه‌كه‌ش وه‌رده‌گرین، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی هه‌ڵه‌بجه‌ش له كارگه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته سه‌ر كار".
ستار مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌م ناوچه‌یه ژێرخانی ئابووریی داته‌پیوه و تاڕاده‌یه‌ك داخراوه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م كارگه‌یه له ڕووی ده‌ستی كار و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران كاریگه‌ری هه‌یه و گرنگی خۆی ده‌بێ".
به گوته‌ی ستار، له ساڵانی هه‌شتاكاندا ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌می ته‌ماته له سنووری هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌رهه‌مهێنراوه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌به‌رئه‌وه‌ی بازاڕ نه‌بووه بۆ ساغكردنه‌وه، جوتیاران له به‌رهه‌مهێنانیدا پاشه‌كشه‌یان كردووه و ئه‌وه‌شی كه هه‌بووه به‌شی زۆریان بۆ پێداویستیی خۆیانیان به‌رهه‌مهێناوه.
گوتیشی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاووهه‌وای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور له‌باره بۆ به‌رهه‌می ته‌ماته، جوتیاران ده‌توانن له ساڵانی داهاتوودا ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م بهێنن و ته‌قویه‌ی كارگه‌كه و بازاڕیشی پێ بكه‌ن".
هاوڕێ قادر، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن23 ساڵی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ده‌ڵێ: "ده‌رچووی په‌یمانگام و پێشتر بێكار بووم، به‌ڵام كه ئه‌م كارگه‌یه كرایه‌وه كه‌وتمه سه‌ر كار، به‌ڕاستی كردنه‌وه‌ی زۆر باش بوو، چونكه هه‌م سوودی بۆ جوتیاران و هه‌م بۆ ئێمه‌ی گه‌نجیش هه‌یه" .
باسنيوز
