سەعدی پیرە وەڵامی نوێنەرانی حزبەکەی دەداتەوە

 سەعدی پیرە وەڵامی نوێنەرانی حزبەکەی دەداتەوە
لێپرسراوی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات مەترسی لەسەر داخستنی هیچ نوێنەرایەتییەک نییە، بەڵام هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی دارایی بۆتەوە، کاریگەری لەسەر ئیشوکاری نوێنەرایەتییەکان.

لەبەرانبەر نیگەرانی نوێنەرایەتییەکانی یەکێتی لەدرەوەی وڵات گوایە لەلایەن حکوومەتەوە، پشتگوێخراون، سەعدی ئەحمەد پیرە، لێپرسراوی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەمیدیاکانی حزبەکەی راگەیاند: حکوومەتی هەرێم بەشێوەیەکی یەکسان بودجە بۆ نوێنەرایەتییەکان دابین دەکات، بەڵام رەنگە لەناو نوێنەرایەتییەکان هەبێت لەرێگای شەخسییەوە بودجەی زیاتر بۆ خۆی دابین بکات.
ئاماژە بەوەش دەکات: حکوومەت هیچ نیازێکی نییە بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی یەکێتی و هێشتنەوەی ئەوانەی پارتی.









باسنيوز
Top