کێڵگەی نەوتی بایحەسەن نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كار

کێڵگەی نەوتی بایحەسەن نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كار
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، هێشتا بەھۆی تەقینەوەکەی کێڵگەی بایحەسەن لە وێستگەی باکوور نەوت بەرھەم نایەت، چونکە کاتی پێویستە و رەنگە 20رۆژی دیکە بخایەنێت تاوەکو کێشەکەی چارە دەکرێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک( فوئاد حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بایحەسەن یەکێکە لە کێڵگە نەوتییە گرینگەکانی کەرکووک بڕبڕەی پشتی نەوتی کەرکووکە و سێ وێستگەی سەرەکی تێدایە و، رۆژانە بەرھەمی ئەو کێڵگەیە170ھەزار بەرمیل نەوتە، بۆیە لە رێگای شارەزایان توانراوە بایحەسەنی باشوور کە تەقینەوەکەی لێ بووە توانرا جیا بکرێتەوە لە بایحەسەن باکوور و داوودگورەگە و لەوانە بەرھەمھێنان بەردەوامە و ئەوەی تریش کاری تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی چاک بکرێتەوە.

گوتیشی، ئەو کێڵگەی کە تەقێندراوەتەوە رۆژانە بەرھەمھێنانی 70ھەزار بەرمیل نەوتە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لەو کێڵگەیە رۆژانە100ھەزار بەرمیل نەوتی بەرھەم دێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕوونیشی کردەوە، رەنگە چاره‌کردنی ئەو کێشەی ھەیە ئاسان نەبێت لەبەر ئەوەی ھەندێک بۆری ناو ویستگەکە تووشی گرفت بووە کاتی دەوێت ونزیکەی 20رۆژی دیکەی پێویست بێت تاوەکو چاک بێتەوە.










KDP
Top