تەقاندنەوەی بیرە نەوتێک لە کەرکووک
گڕ و دوکەڵی تەقینەوەی بیرە نەوتەکە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیبوو، لەگەڵ تەقینەوەکەشدا هێزەکانی پۆلیسی سامانە سرووشتییەکان و هێزێکی پێشمەرگە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا، بەڵام هیچ کەسێکیان دەستگیرنەکرد.
عەمید یاسین تەها، فەرماندەی لیوای هەولێر بۆ (رووداو) گوتی "یەک بیر تەقیووەتەوە ئێستاش لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئاگر کوژێنەوە دێت و کۆنتڕۆڵی دەکات و ئێمەش بەدەنگیانەوە هاتووین گەڕان و پشکنینمان کرد و هەندێ و بۆمب وامان دەست بەسەراگرت"
جگە لەتەقینەوەی بیرەکە دوو بۆمبی دیکەش چێنرابوون یەکێک لەبۆمبەکان بەئۆتۆمبێلی موختاری گوندی سلێمان بشقان تەقیەوە و زیانی نەبوو بۆمبی سێیەمیش پوچەڵکرایەوە.
کێڵگەی نەوتی بای حەسەن 196 بیری هەیە بیری ژمارە 34 باشترین بیرە نەوتی کێڵگەکەیە لەبەشی داود گورگەی باشوور لەسنووری ناحییەی سەرگەڕان کە بەرهەمی رۆژانەی نزیکەی سێ هەزار بەرمیل نەوتە لەرۆژێکدا.
rudaw
