دەمیرتاش: نازانین ئۆجەلان سەلامەتە یان مردووە
هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند، گواستنەوەی شەڕ بۆ ناو شارەکان واتە کوشتنی زیاتری هاووڵاتیانی مەدەنی کە ئەوەش زۆر مەترسیدارە. وتیشی "هیوادارم هەموو کەسێک بە هێمنی و دوور لە گرژی بانگەواز بدات و بەشداری لە بەدیهێنانی ئاشتی بکات"
دەمیرتاش سەبارەت بە چارەنوسی عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاند، بێ ئاگایی لە بارودۆخی ئۆجەلان ئاڵۆزی دروستکردوە و وتی " لە ساڵی ١٩٩٩دا کاتێک ئۆجەلان دەستگیرکرا دەیان کەس خۆیان سوتاند. ئێستاش نازانین ئۆجەلان مردووە یان سەلامەتە، بریندارە و لە چ بارودۆخێکدایە. دەبێت شەوی کودەتاکە چی بەسەرهاتبێت. لەو باوەڕەدام لێدوانەکەی پەکەکەش لەوەوە سەرچاوەی گرتوە، بۆیە پیویستە حکوومەتی تورکیاش لەو بابەتەدا هەوڵی خۆی بدات".
خۆر
