دەزانێ پێی نادەن بۆیە هەڤاڵ داوای پۆستی پاریزگاری سلێمانی ناکات
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبەكر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و کاندیدی گۆڕان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە به (خۆڕ نیوز)ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له دیراسهكردنین و هیچ شتێك تا ئێستا روون نییه، من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم قسه بكه‌م.
هه‌ڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، ڕێككه‌وتنی نیوان یەکێتی و گۆڕان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگار رێككه‌وتنێكی سیاسی و یاساییه، ئه‌م رێككه‌وتنه تا ئێستا وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كریت و هه‌موو لایه‌ك پێوه پابه‌ندین، به‌ڵام ئێمه پێوویستمان به‌وه‌یه بارودۆخی ده‌ستووری له هه‌رێمی كوردستان كه تێكچووه چاره‌سه‌ر بكه‌ین به تایبه‌تی بارودۆخی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. ئێمه ئێستا خه‌ریكی دیراسه‌كردن و دانانی نه‌خشه رێگا و چاره‌سه‌ركردنین.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سڵێمانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ده‌بێت به پارێزگاری سلێمانی یاخود نا ڕایگەیاند: " من داوای پۆستی پارێزگاری سڵیمانی ناكه‌م، ئه‌وه ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردنە، بەلام بە ڕێككه‌وتنی سیاسی جێگیركراوه، بۆیه ته‌رجومه‌كردنی له ئێستادا پێوویستی به دیراسهكردنه و خه‌ریكین بزانین به چی ده‌گه‌ین.
خۆر
