دەزانێ پێی نادەن بۆیە هەڤاڵ داوای پۆستی پاریزگاری سلێمانی ناکات

دەزانێ پێی نادەن بۆیە هەڤاڵ داوای پۆستی پاریزگاری سلێمانی ناکات
ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەپیی ڕێککەوتنێک له‌ نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاره‌ لە20/8 وەک دوا وادە ئەم پۆستە ڕادەستی بزووتنەوەی گۆڕان بکرێت. به‌ڵام پێدەچێت دووبارە ئه‌و پرسه‌ هه‌روه‌كو خۆی بمێنیته‌وه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبەكر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و کاندیدی گۆڕان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە به‌ (خۆڕ نیوز)ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ دیراسه‌كردنین و هیچ شتێك تا ئێستا روون نییه، من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌توانم قسه‌ بكه‌م.

هه‌ڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی، ڕێككه‌وتنی نیوان یەکێتی و گۆڕان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگار رێككه‌وتنێكی سیاسی و یاساییه‌، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ تا ئێستا وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كریت و هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ پابه‌ندین، به‌ڵام ئێمه‌ پێوویستمان به‌وه‌یه‌ بارودۆخی ده‌ستووری له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ تێكچووه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌ تایبه‌تی بارودۆخی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. ئێمه‌ ئێستا خه‌ریكی دیراسه‌كردن و دانانی نه‌خشه‌ رێگا و چاره‌سه‌ركردنین.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سڵێمانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا‌ ده‌بێت به‌ پارێزگاری سلێمانی یاخود نا ڕایگەیاند: " من داوای پۆستی پارێزگاری سڵیمانی ناكه‌م، ئه‌وه‌ ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردنە، بەلام بە ڕێككه‌وتنی سیاسی جێگیركراوه‌، بۆیه‌ ته‌رجومه‌كردنی له‌ ئێستادا‌ پێوویستی به‌ دیراسه‌كردنه‌ و‌ خه‌ریكین بزانین به‌ چی ده‌گه‌ین.



خۆر
Top