لە سنووری خورماتوو شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعش روویدا

لە سنووری خورماتوو شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعش روویدا
لە سنووری قەزای خورماتوو شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و داعش دەستیپێکرد بەڵام نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکەن.

کەریم شوکر، بەرپرسی بازنەی حەمرینی مەڵبەندی 11ی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: "درەنگانێکی شەوی پێنجشەممە 11-8-2016 داعش لە نزیک گوندەکانی زەرگە و پیرئەحمەدی سەر بە قەزای خورماتوو هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە".

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەڕ بەردەوامە و داعش نەیتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکات".



رووداو
Top