فراکسیۆنی پارتی سەرۆکایەتی سێ لیژنەی وەرگرت
(د. سیروان سیرینى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دواى گفتوگۆیه‌كى زۆر له لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌دا بە هه‌ڵبژاردن له نێوان 16 ئه‌ندام له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى عێراقدا، بەندە به زۆرینه‌ى ده‌نگ کرام بەسهرۆكى ئه‌و لیژنه‌یه؛ (سۆران ئیسماعیل)ـیش کرا بە سه‌رۆكی لیژنه‌ى هه‌رێمه‌كان؛ کاتی خۆیشی (موحسن سه‌عدوون) سه‌رۆكایه‌تى 'لیژنه‌ى یاسا'ی وه‌رگرتبوو."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "بۆیه یه‌كه‌مجاره له مێژووى پەرله‌مانى عێراقدا وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی سێ لیژنه‌ى په‌رله‌مان وه‌ربگرین؛ به‌و بۆنه‌یه‌وە پیرۆزبایى له سه‌ركردایه‌تیى پارتی و هه‌ڤاڵانمان ده‌كه‌م."
(د. سیروان) دەیشڵێت: "به داخه‌وه هه‌ندێ کەس و لایه‌نی وه‌ك (ئاڵا تاڵەبانی) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشوودا قسه‌ى كردبوو كه ڕ‌ازى نین هه‌ڵبژاردن له‌و لیژنه‌یه‌دا بكرێت؛ هه‌روه‌ها جێگرى دووه‌م (ئارام شێخ محه‌مه‌د) كه به هەقی ئێمه ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه، كه‌سێكى ناردبوو بۆ لیژنه‌كه‌مان گوایە نابێت لیژنه‌ى په‌روه‌رده هه‌ڵبژاردنی لێ بكرێت! هەڵبەت ئێمه گوێمان پێ نه‌دا و به پرۆسه‌یەکی دیموكراتیک ههڵبژاردنەکەمان هەر کرد."
KDP
