لەئەنجامی تۆپبارانکردنی سیدەکان لەلایەن ئێرانەوە پەیامنێری رووداویش بریندار بوو

لەئەنجامی تۆپبارانکردنی سیدەکان لەلایەن ئێرانەوە پەیامنێری رووداویش بریندار بوو
كاژێر 11ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 11-8-2016 سوپای پاسدارانی ئێران دەستیكرد بە تۆپبارانكردنی ناوچەكانی برادۆست و سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران. تۆڕی میدیایی رووداو کات و ساتی تۆپبارانکردنەکان و برینداربوونی پەیامنێری رووداو بەهۆی تۆپبارانەکانەوە بڵاودەکاتەوە.

تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی بێرکمە، بەربزین و بەراو-یان لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان تۆپبارانکرد .

بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو بەهۆی تۆپبارانەكانەوە لەكاتی رووماڵدا دەست و قاچی برینداربوو و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

لە دوای برینداربوونی بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو بەهۆی تۆپبارانی سوپای پاسدارانی ئێران، پەیامنێری رووداو گوتی " لە دوای کاژێر 1:30 خولەکی رۆژی پێنجشەممە 11-8-2016 دوا تۆپی سوپای پاسداران لە ناوچەی سیدەکان کەوتووە و زیانێکی زۆری بەر ناوچەکە کەوتووە و ئاگر بەر رەز و باخی و پووش و پاوان و دارستانی جووتیارانی ئەو ناوچەیە کەوتووە".



رووداو
Top