شارباژێر.. بە تەقەی سوپای پاسداران كۆڵبەرێك گیانی لەدەست دا

 شارباژێر.. بە تەقەی سوپای پاسداران كۆڵبەرێك گیانی لەدەست دا
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن سوپای پاسدارەوە تەقە لە كۆڵبەران دەكرێت و یەكێك لە كۆڵبەرەكان گیانی لەدەست دا.

سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/8/2016 لە سنووری شابەندین لە شارۆچكەی شارباژێر لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوەی تەقە لە كۆڵبەرێك كراوە و دوای برینداربوونی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە و دواتر گیانی لە دەست داوە".


گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، گوتیشی: "ئەو كۆڵبەرە ناوی (پ، م) و لە دایكبووی ساڵی 1996 و سێ‌ فیشەكی بەركەوتووە و بە هۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا".








باسنیوز
Top