هەڵسوڕاوێكی گۆڕان: پێش ڕێككەوتنەكەمان یەكێتی گرفتی باڵباڵێنیان هەبوو بۆیە كەیفی خۆیانە چۆن چارەسەری دەكەن

 هەڵسوڕاوێكی گۆڕان: پێش ڕێككەوتنەكەمان یەكێتی گرفتی باڵباڵێنیان هەبوو بۆیە كەیفی خۆیانە چۆن چارەسەری دەكەن
هەڵسوراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ یەكێتی بەلایەنی ئەرێنییەوە كاری بۆ ئەوە كردووە كە ناكۆكی باڵەكانی ناو یەكێتی كەم بكاتەوە.


سەفین مەلا قەرە، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: "پێش ئەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕێككەوتنمان لەگەڵ ئەنجام بدەن، گرفتی باڵباڵێنیان هەبوو، كێشەیان هەبوو، گرفتی لە باڵباڵێنی لە نێو كادیرەكانیان بەردەوام بوو، بەڵام ڕێككەوتنەكە بە لایەنی ئەرێنی ململانێكانی كەم كردوەتەوە".
مەلا قەرە ئەوەش ڕوون دەكاتەوە: "لەوە دەچێت هەندێكیان لەو ڕێككەوتنەكە نیگەران بن، لە كاتێكدا ئەوان لەدوای چەندین دانیشتن و گفتوگۆ لەسەر ئاستی باڵا ڕازی بوون لەسەر ڕێككەوتنەكە، بۆیە حەقمان لەسەر باڵباڵێنی ناوخۆیاننەوە نییە".
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان، گوتیشی: "ئێمە لەڕێگای خۆمانەوە ڕێككەوتنەكە جێبەجێ دەكەین، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەن".








باسنیوز
Top