دژە تیرۆر و هێزێکی تایبەتی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
پەییجی فەرمی دژەتیرۆری کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە، "سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی (2016/8/11) هێزێکی تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مریکا له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا له قوڵایی خاکی دوژمن و له ناوچه‌یه‌کی نزیک شارۆچکه‌ی "قائم" له سه‌ر سنووری نێوان "عێراق" و "سوریا" توانیان گه‌وره تیرۆریست "سامی جاسم محمد الجبوری" ناسراوبه "حاجی حامد" و یاریده‌ده‌رێکی بکوژن".
لە ڕاگەیاندراوەکەی دژەتیرۆردا هاتووە، "کە تیرۆریست "حاجی حامد" به‌رپرسی گشتی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی گروپی تیرۆریستی "داعش"بووه و یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌م گروپه".
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که هێزه هاوبه‌شه‌که به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه بنکه‌کانی خۆیان.
باسنيوز
