مەحما خەلیل: حکوومەتی عێراق چەک و پارە بۆ پەکەکە دەنێرێت

 مەحما خەلیل: حکوومەتی عێراق چەک و پارە بۆ پەکەکە دەنێرێت
قایمقامی شنگال ئاماژە بەوە دەکات، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ “دروستکردنی فیتنە” لە شنگال ماونەتەوە و حکوومەتی عێراقییش لە هاوکاریکردن و پارەپێدانیان درێخی ناکات.

مەحما خەلیل، قایمقامی شاری شنگال، ڕایگەیاند: “حکوومەتی عێراق پارە و چەکی باش بە یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەپەشە) کە هێزێکی سەر بە پەکەکەیە لە شنگال”. گوتیشی: “ئەو هێزەی پەکەکە لەگەڵ حەشدی شەعبی لە شنگال، بۆ دروستکردنی فیتنە ماونەتەوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “تادێت حکوومەتی عێراق لەبەرانبەر هاوکاریکردنی پەکەکە دەستکراوەتر دەبێت، مادام پارەیان پێ دەدات و مووچەخۆریان بۆ دەبڕێنێتەوە، بێ گومان چەکی قورسیشیان پێ دەدات، لە کاتێکدا مانەوەیان بۆ ئەوەیە کە ئاژاوە لەناوچەکەدا دروست بکرێت".

قایمقامی شاری شنگال لە لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: “ئێستا شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەپارێزرێت و ئەوان بەرپرسیاریەتیی شارەکەیان لەسەر شانە، بۆیە پێویست بەهیچ هێزێکی دیکە ناکات".








باسنیوز
Top