محەمەد نەزیف قادری: ئێران بە تۆپبارانکردنی سنوورەکان ئاستەنگ بۆ ڕیفراندۆم دروست دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11\8\2016، کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە، ناوچە سنوورییەکانی سیدەکانی تۆپباران کرد. لەمبارەیەشەوە محەمەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموکراتیی کوردستانی ئێران، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران سنووری کوردستانی بۆردومان کردووە، دیارە ئێران ڕێز لە سەروەریی خاکی کوردستان ناگرێت و بە دوای بیانوودا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی ئاستەنگ لە بەردەم ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دروست بکات”.
ئەو سەرکردە باڵایەی حدکا ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ گومانمان هەیە کە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرقاڵکردنی پێشمەرگە بێت لە بەرەکانی جەنگ".
باسنیوز
