هێشتا شاندەکەی یەکێتی لە تارانە و ئێران دەستی بە تۆپبارانکردنی سنوورەکانی کوردستان کردەوە
تۆپبارانەكەی ئەمڕۆ ناوچەكانی بەربزین و بەراویانی لە ناحیەی سیدەكان گرتەوە.
رهوهندێك لەكوێستانەكانی بەربزین بەخەندانی راگەیاند، ئەمە سێ یەم جارە لەمساڵدا ئێران تۆپبارانی ناوچەكەی كردوون، ئەوان وەكو رەوەندێك لەو ناوچەیەن و ئێستا خۆیان پەناداوە لە ترسی تۆپباران.
كاروان كەریم خان بەرێوەبەری ناحیەی سیدەكان بۆخەندان وتی "ئەو تۆپبارانە هێشتا بەردەوامی هەیە، بەڵام زەرەرو زیان جارێ نازانین" .
وتیشی "ئەو ناوچەیەی تۆپباران گرتویەتییەوە ناوچەیەكی كوێستانی یەو تەنها رەوەندەكان دەچن بۆئەوێ".
تۆپخانەكانی ئێران لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا جارێكی دیكە تۆپبارانی ناوچە سنوریەكانی سنوری سیدهكان و چۆمانیان كرد سەر بە پارێزگای هەولێر، دوای چەند رۆژێك لەدەستپێكردنەوەی شەڕ لەنێوان حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سوپای پاسداران لهناوچه سنورییهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان.
رەحیم مەنگوری وتەبێژ بەناوی هێزەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەسنوری سیدەكان كه ماوهیهكه لهو سنوره جموجۆڵیان دهستپێكردووه بە خەندانی راگەیاند، بەهۆی تۆپبارانەكەی ئەمڕۆوە هیچ زیانێكی گیانی بەر هێزەكانیان نەكەوتووە.
خەندان
