عه‌ره‌به سوننه‌كانی كه‌ركووك بۆ رزگاركردنی دانیشتووانی حه‌ویجه هانا بۆ پێشمه‌رگه دەبەن
عه‌ره‌به سوننه‌كان، كه پێشتر دژی به‌شداریكردنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بوون بۆ شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، ئێستا ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی هه‌ر هێزێك، كه بیه‌وێت ئه‌و ناوچانه له‌ژێر چنگی داعش ده‌ربهێنێت.
ئیسماعیل حه‌دیدی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی لە كەركووك دەڵێت "له‌و ناوچانه خەڵك خه‌ریكه له برسا ده‌مرن. به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و ده‌رمان و چاره‌سه‌ر، كاره‌ساتی گه‌وره خوڵقاوه. ئه‌مانه وایان لێكردین داوا له حكومه‌تی عێراق بكه‌ین به‌پێی رێككه‌وتنێك و به‌به‌شداری سه‌رجه‌م هێزه‌كان ناوچه‌كانمان كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه، به‌ڵام مه‌رجه كۆنترۆڵی ئه‌و هێزانه بكرێت".
پێشمه‌رگه به‌بێ دوودڵی ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌یه، چونكه مانه‌وه‌ی داعش به مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌رووی خۆی ده‌كات.
رێبوار عه‌لی، فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە كه‌ركووك بۆ رووداو دەڵێت "وه‌كو توانا به‌دڵنیاییه‌وه پێشمه‌رگه توانای هه‌یه هێرشبكاته سه‌ر هه‌موو ناوچه‌یه‌ك و رزگاریبكات، به‌ڵام وه‌كو ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه، ئێمه پێشمه‌رگه‌ین هه‌ر فهمانێك له‌سه‌رووی خۆمان بێت، ئه‌وه جێبه‌جێده‌كه‌ین".
فەرماندەكەی هێزەكانی پێشمەرگە دەشڵێت "پێشمه‌رگه زۆر له پێشكه‌وتندایه؛ چه‌ك و ئالیاتی زۆرباش هاتوون. به‌دڵنیاییه‌وه ئەگه‌ر ئه‌و ئه‌ركه به پێشمه‌رگه بسپێردرێت، جێبه‌جێده‌كرێت".
حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆك هۆزه‌كان ئامادهكاریكردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر حه‌ویجه، به‌لای ئه‌وانه‌وه به‌شداریكردنیان لەو شه‌ڕه، پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك هۆزه‌كان نییه.
زه‌كی كه‌مال كه‌هییه، فه‌رمانده‌ی لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ رووداوی گوتی "ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه. به‌دڵنیاییه‌وه و %100 به‌شداری ده‌كه‌ین. نازانم بۆچی سه‌رۆك هۆزه‌كانی سوننه ترسیان له ئێمه هه‌یه. ئێمه هیچ كه‌سوكارمان له‌وێ نییه، كه‌چی ئاماده‌ین رزگاریان بكه‌ین. ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی عێراق بكه‌ین".
قه‌زای حه‌ویجه به‌دووری 55 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ركووك. چوار ناحیه و نزیكه‌ی 500 گوندی ئه‌و قه‌زایه زیاتر له دوو ساڵه به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشهوەن.
رووداو -
