روسیا: ئاگربه‌ستی مرۆیی رۆژانه له‌حه‌له‌ب ده‌ستپێده‌كات
سیرغی رودسكوی سه‌رۆكی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی روسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م رێڕه‌وه مرۆییه‌كان كه ژماره‌یان حه‌وت رێڕه‌وه كه دیاریكراون بۆ ده‌رچوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئاره‌زومه‌ندن چه‌ك دابنێن ده‌كرێنه‌وه، له نزیك ئه‌و شوێنانه‌وه ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن هه‌یه و خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پێداویستی دیكه.
به‌وته‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی روسیا، چه‌ند گروپێكی چه‌كدار له‌رێگه‌ی رێڕه‌وی مرۆییه‌وه له حه‌له‌ب چوونه‌ته ده‌ره‌وه، پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ پێشنیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی چاودێری هاوبه‌ش بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ دانیشتوانی حه‌له‌ب ده‌ربڕی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند گروپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ناویاندا به‌ره‌ی فه‌تحی شام –به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو- شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر شاری حه‌له‌ب – یان راگه‌یاند.
هەردوو روسیا و ئێران پشتگیری لە رژێمی ئەسەد دەكەن و له پاڵ سوپاكه‌یدا ده‌جه‌نگن له‌دژی گروپه چه‌كداره‌كان كه هه‌وڵی روخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.
خه‌ندان
