وەزارەتی پەروەردە رێنماییەكی نوێی لەبارەی مۆڵەتی خوێندن دەركرد

  وەزارەتی پەروەردە رێنماییەكی نوێی لەبارەی مۆڵەتی خوێندن دەركرد
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێنماییەكی نوێ لەبارەی مۆڵەتی خوێندنی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی‌ و ئامادەیی دەردەكات ‌و بەپێی رێنماییەكە مۆڵەتی بێ مووچە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر لەوەی پێی دامەزراوە بەكار نایەت.



لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی مۆڵەتی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز) نێردراوە، هاتووە "دوابەدوای گشتاندنی ژمارە 6897 لە 20/6/2016 تایبەت بەپێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایانی هەر دوو قۆناغی بنەڕەتی ‌و ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2016/2017، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 5750 لە 7/7/2015 و رێنمایی دارایی ژمارە 14 خاڵی 8 مۆڵەتی بێ مووچە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر لەوەی پێی دامەزراوە بەكار نایەت".



لە نووسراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە "هەر بڕوانامەیەك بەبێ مۆڵەتی خوێندنی فەرمی بەدەست بهێنرێت، وەزارەت هیچ پابەندبوونێكی یاسایی ‌و كارگێڕی ‌و دارایی ناكەوێتە ئەستۆ و پابەند نابێت بەهەژماركردنی".





باسنیووز
Top