وه‌زیری كشتوكاڵ "مه‌ترسی روخانی" 15 به‌نداوی ته‌واونه‌كراو راده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌و وتانه‌ی عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیدا.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند، به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه كاركردن له 15 پرۆژه‌ی به‌نداو دروستكردن وه‌ستاوه كه زۆربه‌یان سه‌دا 80ی كاره‌كانیان ته‌واو بوه‌و ئه‌گه‌ر كاركردن تێیدا ده‌ستبه‌كار نه‌كرێته‌وه مه‌ترسی روخیان له‌سه‌ره.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زیری كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوویه‌وه‌و داوای 11 ملیار دیناری كرد بۆ ته‌واو كردنی به‌شێك له‌و به‌نداوانی كه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه.
وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌و 11 ملیار دیناره ده‌توانن، هه‌شت به‌نداوی مام ناوه‌ند ته‌واو بكه‌ن كه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه.
باسیله‌وه‌شكرد له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیویانه سێ به‌نداو بكه‌نه‌وه‌و به‌نداوێكی تریش له‌پێشیانه كه ده‌كرێته‌وه.
ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 17 به‌نداوه كه 14 به‌نداویان له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێم دروستكراوه سێ به‌نداویان له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دروستكراوه.
دروستكردنی 20 به‌نداو له‌هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه، له‌و 20 به‌نداوه به‌هۆی قه‌یرانی درایه‌وه 15 به‌نداویان كاركردن تێیاندا راگیراوه.
به‌وته‌ی عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌و پێنج به‌نداوه‌ی كه كاریان تێدا ده‌كرێت به هێواشی كاری تێداده‌كرێت.
به‌وته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ، رێكخراوێكی بیانی ده‌یه‌وێت به قه‌رزی درێژخایه‌ن، دووبه‌نداوی گه‌وره دروستبكات، یه‌كێكیان 500 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو كۆده‌كاته‌وه.
خه‌ندان
