سەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکێتی: شاندەکەی یەکێتی بەهۆی دەستپێشخەرییەکەی بارزانی لە ئێرانە

 سەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکێتی: شاندەکەی یەکێتی بەهۆی دەستپێشخەرییەکەی بارزانی لە ئێرانە
سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لە سەردانەکەی شاندی یەکێتی بۆ ئێران دەکات و ئاشکرای دەکات: “ئێران لەگەڵ عێراقی یەکگرتوو دایە و دژایەتیی سەربەخۆی کوردستان دەکات. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی دەستپێشخەرییەکەی بارزانی، شاندەکەی یەکێتی لە تارانە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 10\8\2016، سەرچاوەیەکی لەنێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: “سەردانی شاندی یەکێتی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، چەند ڕەهەندێک هەیە، یەکێک لەو ڕەهەندانە، پەیوەندی بە دەستپێشخەرییەکەی بارزانییەوە هەیە، بۆ هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بارودۆخی ناوخۆی کوردستان”.

سەرچاوەکەی نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەشی ڕوون کردەوە: “کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ پڕۆژەکەی بارزانی نییە و نایەوێت هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات لە چوارچێوەی عێراق، چونکە دەیەوێت کوردستان لەگەڵ عێراق بمێنێتەوە، بۆیە عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران بە ڕاشکاوانە بە د. بەرهەم ساڵحی گوتووە، کە لەگەڵ یەکپارچەیی عێراقە".




باسنیوز
Top