وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕێنمایی ژماره 11ی ساڵی 2016ی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 ده‌رده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: "له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و به له‌به‌ر چاوگرتنی كوالێتی خوێندن و فێركردن ڕێنماییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێنمایی ژماره (11)ی ساڵی (2016)ی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی له هه‌رێمی كوردستان ئیمزا كرا".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گوتیشی: "له گرنگترین خاڵه‌كانی ڕێنماییه‌كه‌دا هاتووه، بۆ ساڵی نوێی خوێندن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان، خوێندكاران به‌نمره‌ی (55%) به‌سه‌ره‌وه ده‌توانن بچنه پێشبڕكێی وه‌رگرتن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان نمره‌ی (50%) دیاریكراوه بۆ چونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن. جیا له‌وه‌ش ڕێژه‌ی كورسی خوێندن له به‌شه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه".
باسنيوز
