كەركووك.. هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە ڕاگەیەند

 كەركووك.. هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە ڕاگەیەند
فەرمانگەی تەندروستی كەركووك، هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8/2016، حوسێن سابیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك، ڕایگەیاند: "فەرمانگەی تەندروستی كەركووك، هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە لە بنكەی كەركووكی تایبەت بە شێرپەنجە، لە ڕێی سەندوقی كۆمەكی تایبەتەوە ڕاگەیاند".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركووك، گوتیشی: "لەو چوارچێوەشدا فەرمانگەی تەندروستی كەركووك هەڵسا بە دانانی چەند تابلۆیەكی گەورە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لە ناو شاری كەركووك، لە پێناو هاندانی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی هاوكاری دارایی بە نەخۆشانی شێرپەنجە بگەیەنن".









باسنیوز
Top