حكوومەتی هەرێم كارەبای بەردەوامی بۆ ناوچەتازەئازادكراوەكان دابین كردووە

 حكوومەتی هەرێم كارەبای بەردەوامی بۆ ناوچەتازەئازادكراوەكان دابین كردووە
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەت داوە؛ ناحیەی زوممار، كارەبا و ئاوی بەردەوامی بۆ دابین كراوە.

(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زماری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئیدارەی پارێزگای دهۆك، دوای دەركردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە دەستیان كردووە بە ئاوەدانكردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی زەروور؛ ئاو و كارەبا و پاكەوانی، ئەمەش هەوڵێك بۆ گرنگیدان بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان."

خەلۆ دەشڵێ: "خەڵکی سنووری شارەدێی زوممار گەڕاونەتەوە و، سەنگەری پێشمەرگەیشی لێیە؛ جا بەو بۆنەوە حكوومەتی هەرێم بە خۆڕایی كارەبای ٢٤سەعاتەی بۆ ناوچەکە دابین كردووە؛ خەڵکی شنگال گەلێ دڵیان خۆشە بەوکارە."







KDP
Top