لە کەلار ئۆتۆمبێلی بەرپرسێک دەڕفێندرێت
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، تیایدا ھاتووە: "شەوی ڕابردوو 9/8/2016، لەسەر شەقامی جووت سایدی نێوان بازاڕ - گەڕەکی کەلاری کۆن لە شاری کەلار، شۆفێرێک پاش دابەزینی لەئۆتۆمبێلەکەی بەمەبەستی شت کڕین، لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی دەڕفێندرێت ء لەنزیک مزگەوتی (بوخاری) جێ دەھێڵرێت".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: "پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیس دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی 104 چوونەتە شوێنەکە و پاش پشکنین، ئۆتۆمبێلەکەیان ڕادەستی خاوەنەکەی کردووەتەوە".
باسنیوز
