سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كەسوكاری منداڵەسووتاوەكانی نەخۆشخانەی یەرموكی بەغدا دەكات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە كەسوكاری منداڵەسووتاوەكانی نەخۆشخانەی یەرموكی بەغدا دەكات
ڕۆژی چوارشەممە 10ـی 8ـی 2016 لە ئەنجامی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بەشی ژنانی نەخۆشخانەی یەرموكی شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری منداڵی ساوا سووتان و گیانیان لەدەست دا. گیانلەدەستدانی منداڵانی ساوا بەمشێوەیە ڕووداوێكی زۆر دڵتەزێن و خەمناكە. لێرەدا سەرەخۆشی خۆمان بۆ كەسوكاری منداڵانە گیانلەدەستداوەكانی نەخۆشخانەی یەرموكی شاری بەغدا ڕادەگەیێنین و هاوبەشی خەمیانین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئومێدی ئەوە دەخوازین چیتر كارەساتی لەمجۆرە دووبارە نەبێتەوە و ژیانی منداڵان لە هەر شوێنێك بن پارێزراو بێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

10ـی 8ـی 2016
Top