ڕۆژی چوارشەممە 10ـی 8ـی 2016 لە ئەنجامی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بەشی ژنانی نەخۆشخانەی یەرموكی شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری منداڵی ساوا سووتان و گیانیان لەدەست دا. گیانلەدەستدانی منداڵانی ساوا بەمشێوەیە ڕووداوێكی زۆر دڵتەزێن و خەمناكە. لێرەدا سەرەخۆشی خۆمان بۆ كەسوكاری منداڵانە گیانلەدەستداوەكانی نەخۆشخانەی یەرموكی شاری بەغدا ڕادەگەیێنین و هاوبەشی خەمیانین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئومێدی ئەوە دەخوازین چیتر كارەساتی لەمجۆرە دووبارە نەبێتەوە و ژیانی منداڵان لە هەر شوێنێك بن پارێزراو بێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
10ـی 8ـی 2016