تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان لە بزووتنەوەی گۆڕان نیگەرانن
ئەمڕۆ چوارشەممە 10\8\2016، ئایدن مەعرووف، سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “بەرپرسانی گۆڕان هێرشمان دەکەنە سەر و بەوە تۆمەتبارمان دەکەن کە لە لایەن پارتی دیموکراتیی کوردستانەوە بە گژ گۆڕاندا دراوین، بەڵام بۆ پارتی ئێمە بە گژ گۆڕاندا بدات وەک ئێستا بەرپرسانی گۆڕان باسی لێوە دەکەن؟ نە پارتی ئەو داوایەی ئاراستەی ئێمە کردووە و نە ئێمەش قەبوڵی دەکەین”.
ڕوونیشی کردەوە: “لێدوانی لەم چەشنە لە بەرژەوەندیی پێکەوەژیانی کورد و پێکهاتە جیاوازەکان نابێت و نابێت رێگەی پێ بدرێت، بەڵام ئەو هێرشەی بۆ سەر تورکمانەکان لەوە سەرچاوەی گرتووە کە بڕیارە گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستاندا بکرێت، کە پرۆژەیەک هەیە لە دەرەوەی ئەو لایەنانەی کە ئێستا لە سەرۆکایەتیی پەرلەماندان، ئەو پۆستانە بدرێت بە تورکمانەکان یان یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان".
basnews
