مەكتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی كۆدەبێتەوە
سەڵاح دەلۆ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 10-8-2016 لە سەلاحەدین، مەكتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
سەڵاح دەلۆ گوتیشی "كۆبوونەوەكە بۆ حاڵەتێكی دیاریكراو بەپەلە نییە، بەڵكو كۆبوونەوەیەكی ئاسایی مەكتەبی سیاسییە، بەڵام بەدڵنیایەوە باسی دۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و شەڕی داعش دەكرێت".
كۆبوونەوەی مەكتەب سیاسی پارتی لە كاتێكدایە، بەمەبەستی لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی سیاسی هەرێمی كوردستان، د.فوئاد حوسێن، وەك نوێنەری بارزانی دەستیكردووە بە گەڕی دوومی سەردانەكانی بۆ لای لایەنە سیاسیەكان، تاوەكو ئێستاش سەردانی هەریەك لە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كردووە.
رووداو
