نرخی زێر لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی زێر لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ زێڕ، به‌یانی‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، له‌بازاره‌كانی‌ جیهان و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌و نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێر له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ گه‌یشته‌ 1353 دۆلار.
نرخی‌ زێڕ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ له‌ بازاره‌كانی‌ جیهان به‌ به‌رزبونه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردو نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ 1353 دۆلاره‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو نرخه‌كه‌ له‌ 1340 دۆلاردا وه‌ستا".

له‌ بازاڕه‌كانی‌ ناوخۆ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 206 هه‌زار دیناره‌ و عه‌یاره‌ 21یش به‌ 241 هه‌زار دیناره‌ یه‌ك لیره‌ش به‌ 283 دۆلاره‌.

دوێنێ نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە مامەڵە خێراكاندا بەڕێژەی %0.5 بەرزبووەوەو گەیشتە 1341.71 بۆ هەر ئۆنسەیەك، ئه‌وه‌ش بەهۆی پاشەكشەی دۆلار بەرانبەر دراوەكانی دیكەو پێشبینییەكان سەبارەت بە بەرزكردنەوەی رێژەی سود لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمریكاوە.
Top