هوله‌ندا له‌ بواری ته‌كنیكی كشتوكاڵی یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات

هوله‌ندا له‌ بواری ته‌كنیكی كشتوكاڵی یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا مارك رۆته‌ رایگه‌یاند لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا هەوڵ دەدەن لە لایەنی مرۆییەوە هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن و هەوڵەكانی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پێشوازیكردن و دابینكرنی شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر بەرز نرخاند.

مارك رۆته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی كوردستان له‌هەموو بوارەكان كرد، بەتایبەتی بواری تەكنیكی كشتوكاڵی، كه‌ كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر دەتوانێت له‌مباره‌وه‌ رۆڵی خۆی ببینیێت. هه‌روه‌ها پەرەپێدانی مەشق و راهێنان و دابینكردنی پێداویستی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی له‌ لایه‌ن خۆوه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان لەوانە شەڕی داعش و هاتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و قەیرانی دارایی، كه‌ وڵاتانی دۆست دەتوانن له‌مباره‌وه‌ هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو گیروگرفتانە.

سه‌باره‌ت به‌ ئۆپەراسیۆنی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ لە دەستی تیرۆرستانی داعش و بەشداری هێزی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا رایگه‌یاند چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ژمارەیەكی زۆرتری ئاوارە روو لە هەرێمی كوردستان بكەن و هاوكارییكردنیان لە ده‌ره‌وه‌ی تواناكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی وڵاتانی دۆست هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر بكەن.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە رێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ ده‌ربڕی.








K24
Top