نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی دراوەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ 100 دۆلاری ئەمریكی لە كاتی كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ بە 128 هەزارو 700 دیناری‌ عیراقییە، بەراورد به‌ نرخی‌ داخستنی‌ دوێنێ تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر پارێزگاری‌ له‌نرخه‌كه‌ی‌ كردووه‌.
نرخی‌ 100 دۆلار كاتی كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا به‌ 128 هه‌زارو 700 دیناره‌، له‌كاتێكدا دوێنێ له‌كاتی‌ داخستنی بازاڕدا به‌ 128 هه‌زارو 750 دیناربوو".

هاوكات 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هه‌زار دیناره‌و به‌راورد به‌ دوێنێ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ 142هەزارو 750 دیناربوو، پاوه‌ندیش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ 168 هه‌زارو 500 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوێنێ به‌ 167 هەزارو 500 دیناربوو.

100 هەزار تمەنی‌ ئێرانیش بە 36هەزارو 750 دینارە، 100 لیرەی‌ توركیش بە 43 هەزارو 500 دیناره‌.

نرخی‌ دراوە بیانیەكان بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ 111 دۆلارو 55 سەنتەو 100 پاوەندیش بەرامبەر 130 دۆلار و 65 سەنتە.
Top