سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و شاندێ یاوه‌ری گه‌شتنه هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه پێشوازییان لێكرا.
سه‌ردانى مارك رۆته به یه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت و هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌یدا بڕێك پێداویستى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعشى وه‌ك دیارى بۆ هه‌رێمى كوردستان هێناوه.
مارك رۆته له 1967 له‌دایكبووه و یه‌كه‌م وه‌زیرى سه‌ر به پارتى گه‌لى لیبراڵى پارێزگار بووه و له ئێستاشدا سه‌رۆك وه‌زیرانى هۆڵه‌ندایه.
پێشتر چه‌ندین پۆستى حكوومه‌تى هه‌بووه. له‌وانه وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه له نێوان 2002 و 2004 و له 2006 بووه‌ته سه‌رۆكى كوتله‌ى په‌رله‌مانى حیزبه‌كه‌ى.
باسنيوز
