ئه‌مشه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و شاندێكی یاوه‌ری ده‌گه‌نه هه‌ولێر
به‌پێی زانیارییه‌كان وابڕیاره ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه(9-8-2016) شاندێكی سه‌ربازی و دیبلۆماسیی باڵای وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌سه‌رۆكایه‌تی مارك ڕۆته ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا بگاته هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
شانده باڵا هۆڵه‌ندییه‌كه ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ردانی ئه‌و شانده باڵایه‌ی هۆڵه‌ندا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان.
