خازر.. ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه شه‌هید بوو
حه‌بیب كاكه‌یی، به‌رپرسی ناوچه‌ى خازرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاى گه‌یاند:پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه(9-8-2016) له كاتى جێبه‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیدا كه ئه‌فسه‌رى هه‌ڵگرتنه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نى بوو، رائید پێشكه‌فت ئاكره‌یی بۆمبی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و شه‌هید بووه".
گوتیشی: ئه‌و ئه‌فسه‌ره سه‌ربه هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه و له گوندى توله‌به‌نى كاكه‌ییه‌كان له میحوه‌رى خازر سه‌رقاڵی هه‌لگرتنه‌وه‌ى ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه بووه كه تیرۆرستانى داعش له دواى خۆیان جێیان هێشتووه، تاوه‌كو هاووڵاتیانى كوردستان له‌مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نى بپارێزت به‌ڵام خۆی شه‌هید بوو و ته‌رمه‌كه‌ى بردرایه‌وه ده‌ڤه‌رى ئاكرێ له‌وێ به‌خاك سپێردرا".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه " سیهاد بارزانی"فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی پێشمه‌رگه په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی شه‌هید بوونی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سه‌ر به فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه تیایدا هاتووه"شەهید رائید پێشکه‌فت زوهێر خالد ئەمرۆ لە گوندی تولەبەند لە میحوەری خازر لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی خوی بەداخەوە گەیشتە کاروانی نەمران.شه‌هیدی ناوبرا یه‌کێک بۆ له ئه‌فسه‌ره به‌تواناکانی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌یی سه‌ربازی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پشتیوانی یه‌ک ".
باس‌نیوز
