ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بیری ئاو له‌سه‌ر جیای شه‌نگال لێده‌دا
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 9/8/2016 بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره ئێزیدیه‌كانی سه‌ر چیای شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری چیاكه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ویتۆڵد كراجێسكی، جێگری كونسوڵی كۆماری پۆڵۆنیا له شاری هه‌ولێر، گرێبه‌ستێكی لێدانی بیری ئیرتیوازی و گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه و وزه‌ی كاره‌با بۆ ئاواره‌كانی سه‌ر چیاكه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری واژۆ ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه، له‌لایه‌ن كونسوڵگه‌ری كۆماری پۆڵۆنیاوه بڕی 19.960 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاوخواردنه‌وه‌و گه‌یاندنی وزه‌ی كاره‌با به ئاواره ئێزدیه‌كانی سه‌ر چیاكه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌رخانكردووه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
مو‌سا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "به‌رده‌وام له هه‌وڵی جدیداین بۆ ئه‌وه‌ی برا ئێزیدیه‌كانمان له‌سه‌ر چیای شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ته‌نانه‌ت له‌ناو كه‌مپه‌كانیش ژیانێكی باشیان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ین، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئاواره‌بوونی برا ئێزدیه‌كانمانه‌وه درێغیمان نه‌كردوه له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی بۆ سه‌ر چیای شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هاوكات له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئۆفیسێكه‌وه له‌سه‌ر چیاكه ڕۆژانه پێداویستی و خۆراك بۆ زیاتر له 2 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی ئێزدیدی له‌سه‌ر چیاكه‌وه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دابین ده‌كه‌ین".
باسنيوز
