سلێمانی.. ئاسایش 11 تاوانباری دەستگیر كرد

 سلێمانی.. ئاسایش 11 تاوانباری دەستگیر كرد
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لەناو شاری سلێمانی یازدە هاووڵاتیان بە تاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كردووە، چوار لەو هاووڵاتیانەش كوردی كوردستانی ڕۆژهەڵات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی "ئەو تاوانبارانە بە سزای زیندانی یەك ساڵ بۆ شەش ساڵ زیندانی كراون سەرجەمیشیان بە بڕە پارەیەك كەلە 450 هەزار دینار بۆ یەك ملیۆن و 500 دینار غەرامە كراون.

1-تاوانبار (د،ی،ح) لەدایكبوی ساڵی (1994 ) عێراق، پیشەی فەرمانبەر، دانیشتووی ڕانیە، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (6)ساڵ، غەرامەكردنی بە بڕی (1500000) یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار .

2-تاوانبار (هـ،ن،ح) لەدایكبوی ساڵی (1994) عێراق ، پیشەی كاسب، دانیشتووی ڕانیە، ڕەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (6)ساڵ، غەرامەكردنی بە بڕی (1500000) یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

3-تاوانبار (ب،ح،ی) لەدایكبوی ساڵی (1995 ) عێراق، پیشەی كاسب، دانیشتوی قەڵادزێ، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

4-تاوانبار (هـ،ع،ن) لەدایكبووی ساڵی (1989 ) عێراق، پیشەی كاسب، دانیشتووی كەلار، ڕەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (6)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

5-تاوانبار (ع،س،م) لەدایكبووی ساڵی (1979 ) عێراق، پیشەی دارتاش، دانیشتووی سلێمانی، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (6)مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

6-تاوانبار (ا،‌غ،ح) لەدایكبووی ساڵی (1990 ) كوردی ڕۆژهەڵات، پیشەی كاسب، دانیشتووی بانە، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە و بڕی (490) گم مادەی حەشیشی پێ بووە، سزادراوە بۆ ماوەی (4)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

7-تاوانبار (‌‌ج،ع،ع) لەدایكبووی ساڵی (1990) كوردی ڕۆژهەڵات، پیشەی كاسب، دانیشتووی بۆكان، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە و بڕی (200) دەنك حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵی پێ بووە، سزا دراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

8-تاوانبار (هـ،ع،ا) لەدایكبووی ساڵی (1996 ) عێراق، پیشەی كاسب، دانیشتووی عەربەت، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراو، سزا دراوە بۆ ماوەی (1،5)یەك ساڵ و نیو، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

9-تاوانبار (هـ،ق،ع) لەدایكبووی ساڵی (1983 ) عێراق، پیشەی دارتاش، دانیشتووی سلێمانی، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (3)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

10-تاوانبار ( ش،م،و ) لەدایكبووی ساڵی (1973 ) كوردی ڕۆژهەڵات، پیشەی كاسب، دانیشتووی كرماشان، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراوە ، سزا دراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

11-تاوانبار (ك،م،ع) لەدایكبووی ساڵی (1974 ) كوردی ڕۆژهەڵات، پیشەی سەرتاش، دانیشتووی سنە، ڕەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.










باسنیوز
Top