لەم پینج مانگەدا ٤٠ کەس لە خورماتوو تیرۆر کراون
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دوزخورماتوو (محەمەد فایق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ھێرشەکەی ئەم دوایەی داعش بۆ سەر دوزخورماتوو دۆخی شارەکە ئارامە و ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لە نێوان پێشمەرگە و حەشدیشەعبی ڕووی نەداوە، بەڵام تیرۆر و ڕفاندن بەردەوامە؛ چەکدارانی حەشدیشەعبی ھاووڵاتی سوننی دەرفێنن و، بە پارە نەبێ، ئازادیان ناکەن.
KDP
