لەم پینج مانگەدا ٤٠ کەس لە خورماتوو تیرۆر کراون

 لەم پینج مانگەدا ٤٠ کەس لە خورماتوو تیرۆر کراون
بەپێی ئامارێکی قایمقامیەتی دوزخورماتوو تیرۆر و ڕفاندن لەو شارە بووەتە دیاردە و، هەر لەو پێنج مانگە سەرەتای ئەمساڵدا ٤٠ کەس تیرۆر کراون و ٢١ کەسی دیکەش ڕفێندراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی دوزخورماتوو (محەمەد فایق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ھێرشەکەی ئەم دوایەی داعش بۆ سەر دوزخورماتوو دۆخی شارەکە ئارامە و ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لە نێوان پێشمەرگە و حەشدی‌شەعبی ڕووی نەداوە، بەڵام تیرۆر و ڕفاندن بەردەوامە؛ چەکدارانی حەشدی‌شەعبی ھاووڵاتی سوننی دەرفێنن و، بە پارە نەبێ، ئازادیان ناکەن.










KDP
Top