كه‌ركووك.. چوار تیرۆریست ده‌ستگیر كران
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانى كه‌ركووك، ڕاى گه‌یاند: "سه‌عات 1ى شه‌وى ڕابردوو 9/8/2016، له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانى پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانى كه‌ركووك و هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك، توانرا له ناو شاری كه‌ركووك، چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه به پێی ماده‌ى 4ى تیرۆر داواكرابوون".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانى كه‌ركووك، گوتیشی: "داواكراوه‌كان له لایه‌ن دادگای كه‌ركووكه‌وه داواكراون و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا ساز ده‌درێت".
باس‌نیوز
