هه‌رێمى كوردستان پێداچوونه‌وه به سیسته‌مى گرێبه‌سته‌كاندا ده‌كات
د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/8/2016 ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد: "پێداچوونه‌وه به‌و سیستمه‌ى تایبه‌ت به گرێبه‌سته‌كان له چوار چێوه‌ى پڕۆسه‌ى چاكسازییه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندایه و هه‌لێكى تازه ده‌ره‌خسێنێت بۆ كۆمپانیاكانى ناوخۆ و بیانى پێداچوونه‌وه‌ش به گرێبه‌سته و سیسته‌مى گرێبه‌ست له وڵاتانى جیهان بوه‌ته مۆدێلێكى هه‌میشه‌یی و مه‌به‌ستیش له پێداچووونه‌وه به‌م سیستمه خۆ ئاماده‌كردنه بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو".
له به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا، وه‌زیرى پلاندانان، باسی له‌وه‌ش كرد: "له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێنماییه تازانه‌ى تایبه‌ت به گرێبه‌سته‌كانه، ئێستاكه له هه‌رێمى كوردستان دوو پڕۆژه، یه‌كێكیان له پارێزگاى دهۆك و ئه‌ویتریان له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له بوارى جێبه‌جێكردندان".
هه‌ر له‌مساڵدا وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان له لیستێكى تازدا كه له ژماره 195ى ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كانى پڕۆژه‌كان ده‌ركردووه، یه‌كێكیش له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانى سیسته‌مى گرێبه‌ستى پێشوو كه كارى پێده‌كرا، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان بهڵێندهرى خۆماڵى و بیانى نه‌كراوه و سیسته‌مى پارهداركردنیش دیار نه‌بوو.
باسنيوز
