دوای کۆبوونەوەکەی بارزانی و پێشمەرگە خانەنشینکراوەکەیە

 دوای کۆبوونەوەکەی بارزانی و پێشمەرگە خانەنشینکراوەکەیە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کرد و پرسی مووچەی خانەنشینانیان لەگەڵ تاوتوێ کرد.

هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: “ڕۆژی سێشەممە 9\8\2016، لەگەڵ دکتۆری محەمەد شوکری و د. فرسەت سۆفی، دیدار و گفتوگۆیەکی چر و پرمان لە سەر کۆمەڵێک تەوەری سیاسی و ئیداری هەبوو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان بووە.

پێشتر ئامینە زکری، ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندبوو: “ناکرێت بە هەر پاساوێک بێت، مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان هێندە دوابخرێت کە کاریگەری لەسەر ژیانیان هەبێت”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی خانەنشینانی پێشمەرگە کە لە هەردوو دەزگای باڵای ئەیلوول و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان پێکهاتبوون، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد و داوای چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەکانیان کرد.

لە لایەن خۆشیەوە جەمیل هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: “گەشبینم بەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کێشەکان چارەسەر دەکات”.








باسنیوز
Top