دوای کۆبوونەوەکەی بارزانی و پێشمەرگە خانەنشینکراوەکەیە
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: “ڕۆژی سێشەممە 9\8\2016، لەگەڵ دکتۆری محەمەد شوکری و د. فرسەت سۆفی، دیدار و گفتوگۆیەکی چر و پرمان لە سەر کۆمەڵێک تەوەری سیاسی و ئیداری هەبوو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر پرسی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان بووە.
پێشتر ئامینە زکری، ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندبوو: “ناکرێت بە هەر پاساوێک بێت، مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان هێندە دوابخرێت کە کاریگەری لەسەر ژیانیان هەبێت”.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی خانەنشینانی پێشمەرگە کە لە هەردوو دەزگای باڵای ئەیلوول و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان پێکهاتبوون، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کرد و داوای چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەکانیان کرد.
لە لایەن خۆشیەوە جەمیل هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: “گەشبینم بەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کێشەکان چارەسەر دەکات”.
باسنیوز
