سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم دەكات

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم دەكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم کرد و لە دیدارەکەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و دەستخۆشی لێ كرد كە كارەكانی بە باشی جێبەجێكردووە و لەبارەی چارەكردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی پێشنیار و پڕۆژەكان ڕێنمایی و ئامۆژگاریی پێویستی دایە وەزیری تەندروستی.

ڕۆژی سێشەممە 9ـی 8ـی 2016 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. ڕێكەوت حەمەڕەشید كەریم وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێم ڕۆشنایی خستەسەر كاروباری وەزارەتی تەندروستیی هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی وەك وەزیری تەندروستی هەتا ئێستا و پڕۆژە و كار و چالاكییەكانی وەزارەتەكەی بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا وەزیری تەندروستی سەرۆك بارزانیی لە گرفت و كێشەكانی وەزارەت ئاگادار كردەوە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەكان لە كەرتی تەندروستی و هەروەها بابەتی هاوردەكردن و دابەشكردنی داو و دەرمان و كەرستە پزیشیكییەكان و ئاریشەكانی پەیوەست بە دەرمان، كۆمەڵێك پڕۆژە و پێشنیاری خستەڕوو.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و دەستخۆشی لێ كرد كە كارەكانی بە باشی جێبەجێكردووە و لەبارەی چارەكردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی پێشنیار و پڕۆژەكان ڕێنمایی و ئامۆژگاریی پێویستی دایە وەزیری تەندروستی.




KDP
Top