چاودێرێکی سیاسی: دوور نییە ئێران پەکەکە لە شەڕی مووسڵدا بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار بهێنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 9\8\2016، نیاز حاجی، چاودێری سیاسی، ڕایگەیاند: “لەلای ئێران، مووسڵ لەدەستی داعش بمێنێت، باشترە نەک سوننەکان ئازادی بکەنەوە، دواتر جێگیربونی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی گەیارە، گرفت بۆ بەشداری کردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی ئازادکردنی مووسڵ دروست دەکات، ئایا پەکەکە یەکێک لە کارتەکانی تری ئێران نییە تا بۆشایی حەشدی شەعبی پێ پڕ بکاتەوە؟”.
ڕوونیشی کردووەتەوە: “ئەمریکا پەلەیەتی بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی ئازاد کردنی مووسڵ کە ناکرێت لە مانگی 10 زیاتر دوای بخات". هاوکات چاودێرەکە پێی وایە: ”کێشەکانی ناو پەرلەمانی عێراق و دروست بوونی ناکۆکی لە نێوان سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری بەرگریی عێراق، پلانێکی دیکەی ئێرانە بۆ رێگری کردن و دواخستنی شەڕی ئازادکردنی مووسڵ، چونکە ئەگەر ناکۆکی لە ناو سوننەکان هەبێت و تەگەرە بۆ وەزیری بەرگریی عێراق دروست بکرێت، ئەوا کار لە دەست پێ کردنی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ دەکات”.
باسنیوز
